کوردستانی
نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە تووشبووانی شێرپەنجە دەکرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
مامۆستایەکی زانکۆ لەسنووری ئیدارەی راپەڕین ئاشکرایکرد دوای ئەوەی لە ساڵی رابردوو جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، بەڵێنی کردنەوەی نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە تووشبووانی شێرپەنجەی لە شاری رانیە دا لەئێستادا هەنگاوەکان زیاتر چوونەتە پێشەوە.
د.هێرش رەسوڵ، مامۆستای زانکۆ رایگەیاند "دوای سەردانی مەیدانی و چەند نووسراوێکی فەرمی، بیرۆکە و پڕۆژەکە قۆناغی باشی بڕیوە و لەسەر ئەرکی بنەماڵەی کەسایەتیی خێرخوازی ناوچەکە کاک (حاجی سێناجیانی) جێبەجێ دەکرێت، بۆ ئەم مەبەستەش زەوی پێویست لەلایەن شارەوانیی رانیەوە دابین کراوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "جێی دەستخۆشییە کە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان زۆر بەجددی بۆ سەرکەوتنی پڕۆژەکە هاتوونەتە سەر هێڵ، ئەنجامی باشی دەبێت و تووشبووانی شێرپەنجە لە ناوچەی ڕاپەڕین و ناوچەکانی تری کوردستان سوودی لێوەردەگرن".
ب ح

بیروڕا