کوردستانی
شەش کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێندرێنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا ئاشکرایکرد رێکارەکانی گەڕاندنەوەی شەش کۆچبەریان تەواو کردووە کە خەڵکی هەرێمی کوردستان لەو وڵاتە گیریانخواردووە.
ئەحمەد سەحاف، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا رایگەیاند "کۆچبەرەکان بەمەبەستی گەیشتن بە ئەوروپا روویان لە لیبیا کردبوو، لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی ئەو وڵاتەوە دەستگیرکراون".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "داوا لە گەنجانی هەرێمی کوردستان و عیراق دەکەن بە مەبەستی کۆچی نایاسایی روو لە وڵاتانی تونس و لیبیا نەکەن، چونکە زۆرجار دەکەونە دەست باند و گرووپە چەکدارەکان و لە بەرانبەر پارە ئازاد دەکرێن".
ئەوەشی خستەڕوو "لە ماوەی ساڵێک و هەشت مانگدا باڵیۆزخانەکەیان 60 کۆچبەری نایاسایی کە هەموویان گەنج بوون رزگارکردووە و گەڕێندراونەتەوە بۆ هەرێمی کوردستان".
ب ح

بیروڕا