کوردستانی
لەمساڵدا 87 رووداوی هاتوچۆ لە کۆیە تۆمارکراوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوهبهری هاتوچۆی کۆیە ئامارەکانی حەوت مانگی یەکەمی ئەمساڵی رووداوەکانی هاتوچۆی لەسنوورەکەیان بڵاوکردەوە.
موقهدهم/ سهنگهر سهڵاحهدین، بەڕێوهبهری هاتوچۆی کۆیە رایگەیاند "لە ماوەی حەوت مانگی رابردوودا لە سنوورەکەیان 87 رووداوی هاتوچۆ تۆمارکراون".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "48 رووداو لە جۆری پێکدادان، 33 لە جۆری وەرگەڕان و پێنج رووداویش لە جۆری شێلان بوون و بەو هۆیەوە 14 هاوڵاتیی گیانیان لەدەستداوە و 84 هاوڵاتیی تریش برینداربوون".
ئەوەشی خستەڕوو "زۆرترینی رووداوەکان لە سەنتەری شاری کۆیە بوون کە 31 رووداو بووە و 25 رووداو لەسەر رێگەی کۆیە - هەولێر، 23 لەسەر رێگەی کۆیە - تەقتەق و هەشت رووداویش لەسەر رێگەی کۆیە - دوکان تۆمارکراون".
ب ح

بیروڕا