کوردستانی

پەرلەمانتارێک داوای کردنەوەی لقی تی بی ئای دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەرلەمانتارێک داوای کردنەوەی لقی تی بی ئای دەکات
مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی ئاشکرایکرد هەروەک چۆن لەسەرەتاوە هەوڵیانداوە بۆ بە فەرمی ناساندنی هەڵەبجە وەک پارێزگا لەئێستاشدا هەوڵی تەواوی خۆیان دەخەنەگەڕ بۆ کردنەوەی فەرمانگە فیدراڵییەکان لە پارێزگاکە.

چرۆ حەمە شەریف، ئەندامی پەرلەمانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "لەدرێژەی هەوڵەکانیان بۆ خزمەتی پارێزگای هەڵەبجە ، نوسراویان بۆ بانکی ناوەندی کردووە ، بەمەبەستی کردنەوەی لقی بانکی (تی بی ئای) لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و بەتایبەت لە پارێزگای هەڵەبجە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هەوڵدەدەن هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان، هاوشێوەی پارێزگاکانی تری عیراق، سوودمەند بن لە ئاسانکاریی بانکی و سوود لە خزمەتگوزارییەکان ببینن".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan