کوردستانی
بای شەماڵ هەڵدەکات و شەوان فێنک دەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرایکرد لەسبەینێوە پلەکانی گەرما بە رێژەی 2 تاوەکو 3 پلە نزمدەبنەوە، بەڵام رۆژانی ئەم مانگە کەش هەر بە گەرمی دەمێنێتەوە و شەوانە فێنک دەبێت.
شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند "سبەینێ خێرایی رەشەبا لەسەر ناوچە جیاوازەکان کەمتر دەبێتەوە بۆ نیوەڕۆ و دوانیوەڕۆ یان رۆژانی دواتر شەماڵ سەرەتا لەناوچەکانی رۆژئاواوە هەڵدەکاتەوە زۆرینەی ئەو مانگە بای شەماڵە باڵادەست تر دەبێت بەسەر رەشەبادا، بای شه ماڵەکە خێرایی لەنێوان 5 تا 25 کم دەبێت لە کاتژمێرێکدا".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لەم مانگەدا بای شەماڵ کاریگەری لەسەر کەشی شەوانە دەبێ و فێنکی دەکات چونکە خودی بایهکە بایەکی فێنکە بەڵام بەهۆی بەردەوامی نزمە پاڵە پەستۆی گەرمی وەرزی زەریای هیندی گەرمای ساڵانە ، کاریگەری ئەوتۆی لەسەر ڕۆژ نابێت بۆ ئەوەی فێنکی کات دەبێت هیچ تۆپەڵە هەوایە کی گەرم نەمێنێت".
ئەوەشی خستەڕوو "بۆ ئەوەی رۆژانەش کەش فێنک بێت دەبێت پلەکانی گەرما بێنە ناو بیستە کانەوە و 20 بۆ 29 پلە بێت بۆیه جارێ بۆ ئەمە زۆری ماوە و تاوەکو وەرزی دابارین کەشی رۆژانە فێنک نابێت بە گشتیی جگە لە بەشێکی ناوچە کوێستانەکان ".
ب ح

بیروڕا