کوردستانی

هۆشداری لە وادەی ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگاری كەركوك دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆشداری لە وادەی ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگاری كەركوك دەدرێت


مەودا میدیا-
سەركردەیەكی عەرەبی لە عیراق هۆشداری لە وادەی ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگاری كەركوك دەدات و دەڵێت"ویلایەتی‌ رێبوار تەها شەوی 2025/12/31 كۆتایی دێت". 

محەمەد تەمیم، سەركردە لە پارتی تەقەدوم كە یەكێكە لە سەركردە دیارەكانی عەرەبی كەركوك، رایگەیاند"لەم رۆژانەدا ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك لە لیستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لێدوانێكی‌ داوە كە هیچ ئاماژەیەكی ئەوتۆی بە رێكەوتنی ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگاری كەركوك وەك ئەوەی كراوە، نەكردووە". 

وتیشی" لە كارنامەی‌ رێكەوتنی واژۆكراودا كە لەلایەن بافڵ‌ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی‌ واژۆ كراوە تیایدا ئاڵوگۆڕی‌ پۆستە سەرەكییەكانی نێوان پێكهاتەكانی كەركوك دیاریكراوە و كاتی ئاڵوگۆڕەكەش دەستنیشان كراوە". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە"بەپێی ئەو رێكەوتنە ویلایەتی‌ رێبوار تەها، پارێزگاری كەركوك لە  شەوی 2025/12/31 كۆتایی دێت".
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan