کوردستانی

یەكێتی داوای وەزارەتێك دەكات و پارتیش رەتیدەكاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەكێتی داوای وەزارەتێك دەكات و پارتیش رەتیدەكاتەوە


مەودا میدیا-
تا ئێستا یەكێتی و پارتی نەگەیشتوونەتە رێكەوتن لەسەر یەكلاییكردنەوەی پۆستەكانی حكومەت و بەو هۆیەشەوە دوای نزیكەی ساڵێك لە هەڵبژاردن تا ئێستا حكومەتی نوێ‌ پێكنەهێنراوە. 

بەپێی ئەو زانیارییانەی كە لە سەرچاوەكانی بەشدار لە كۆبوونەوەی یەكێتی و پارتی بڵاوكراوەتەوە، یەكێتی نیشتمانی كوردستان سوورە لەسەر وەرگرتنی وەزارەتی ناوخۆ و پارتیش هێڵی سووری لەسەر وەزارەتەكە هەیە و نایەوێت بیدات بە هیچ حزبێكی تر. 

هەر بەپێی زانیارییەكان بەهۆی رێكنەكەوتنی نێوان ئەو دوو حزبە پێدەچێت پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم بكەوێتە دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق. 

پارتی سێ‌ پۆستی دەستنیشان كردووە كە بە هێڵی سوور ناوی بردوون و نایەوێت جگە لە خۆی بەدەست هیچ كەسێكی ترەوە بێت ئەوانیش، سەرۆكی هەرێم، سەرۆكی حكومەت و وەزارەتی ناوخۆیە. 
ئ پ 





Qaiwan
Qaiwan