کوردستانی

ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرەی هەرێم ئاگاداری هەموو ئەو هاوڵاتییانە و کۆمپانیاکانی حەج و عومرە دەکاتەوە کە ئێستا له‌ سعودیه‌ن بە مەبەستی ئەنجامدانی گەشتی عومرە، هێڵی ئاسمانیی عیراقی بەهۆی چلەی ماتەمینی ( ئیمام حسێن) رەزای خۆی لەسەر بێت هەموو گەشتەکانی تا کاتێکی نادیار راگرتووە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرە رایگەیاند "هەر عومرەکارێک ئارەزوو بکات بگەڕێتەوە ئەوا پێویستە هەماهەنگی بکات لەگەڵ ئەو کۆمپانیایەی کە لەگەڵی گەشتی کردووە تاوەکو بە رێگەی وشکانی و بە پاس بگەڕێتەوە، ئەو هاوڵاتییانەش کە نایانەوێت بگەڕێنەوە پێویستە لەسەر کۆمپانیاکە شوێنی حەوانەوە و خواردن و خزمەتگوزارییەکان بۆیان دابین بکات تاوەکو گەشتەکانی ئاسمانی دەستپێدەکەنەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئاگاداری هەموو ئەو کۆمپانیانە دەکەنەوە هەر کۆمپانیایەک بە ئەرکی خۆی هەڵنەستێت رووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی و کارگێری دەبێتەوە و خەرجی ئەو عومرەکارانەی کە لەوێن لەو بڕە پارەیە دەگەڕێندرێتەوە کە وەکو بارمتە داویانە کە لەئێستادا  نزیکەی 16 هەزار عومرەکاری عیراقی لەوێ ماونەتەوە کە لە نێویاندا نزیكه‌ی دوو هەزار عومرەکاری هەرێمی کوردستانن".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan