کوردستانی
ئیلهام ئه‌حمه‌د: دژى پارچه پارچه‌كردنى سوریاین
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
هاوسه‌رۆکی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی باکوور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا رایگه‌یاند، دژی پڕۆژه‌ی پارچه پارچه‌کردنی خاکی سووریاین.
ئیلهام ئه‌حمه‌د هاوسه‌رۆکی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی باکوور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا رایگه‌یاند "بۆچوونی جیاواز ده‌وڵه‌مه‌ندییه، به‌هیواین له نێوان هه‌موو پارته کوردییه‌کان رۆحی خوشک و برایه‌تیی دروست بکرێت".
وتیشی "له دژی پڕۆژه‌ی پارچه پارچه‌کردنی سووریاین و په‌یوه‌ستین به‌ڕێکه‌وتنی 10ى ئادارى ئه‌مساڵ، پێویسته دواڕۆژی سوریا له چوارچێوه‌ی ده‌ستورێک که پێکهاته‌کان به یه‌کسانی و دادپه‌روه‌ریی پێکه‌وه بژین بنیاد بنرێت".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "هه‌رچه‌نده تورکیا جار جار هه‌ڵوێستیی ئه‌رێنیی نیشانده‌دات، به‌ڵام ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌کان ئارامیی تێکده‌ده‌ن و ئاسایشی هاوڵاتییان ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه".
ع
بیروڕا


