جیهانی
ئەڵمانیا ژمارەیەكی نوێی تۆماركرد لە تووشبوون بە كۆرۆنا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی هەواڵێكی سایتی سی ئێن ئێنی ئەمریكی، لە ماوەی یەك رۆژدا لە ئەڵمانیان 215 كەس بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لە دەستداوە و كۆی گشتیش پَێنج هەزاری تێپەڕاندووە.
سایتەكە باسی لەوەكردووە "كۆی ئەوانەی تائێستا بە كۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە گەیشتە پێنج هەزار و 94 كەس، دوای ئەوەی رۆژی رابردوو 215 كەس گیانیان لە دەستداوە".
هەروەها "لەو یەك رۆژەدا دوو هەزار و 352 كەسیش تووشی ڤایرۆسەكە بوون، ئەوەش ژمارەیەكی نوێیە بۆ وڵاتەكە لە ماوەی رۆژانی رابردوو".
بەپێی دوایین ئامارەكان لە وڵاتی ئەڵمانیان تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا 150 هەزاری تێپەڕاندووە.
ئەوەش لەكاتێكدایە پێشتر بەرپرسانی تەندروستی ئەو وڵاتە باسیان لەوەكرد كە لە قۆناغی سەركەوتندان بەهۆی كەمبوونەوەی حاڵەتەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسەكە و چەندین بڕیاریش بۆ كردنەوەی شوێنە بازرگانییەكان وكتێبخانەكان دەرچوو.