ئابووری
به‌غدا كه‌ى پاره‌ى مووچه ده‌نێرێت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌پێى زانیارییه‌كانى مه‌ودا میدیا، له ئه‌گه‌رى رێككه‌وتنى هه‌رێم و به‌غدا، تا كۆتایی هه‌فته‌ى داهاتوو به‌غدا مووچه‌ى مانگى شه‌شى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ره‌وانه ده‌كات.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له حكومه‌تى هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له ئه‌گه‌رى رێككه‌وتن، به‌غدا تا رۆژى دووشه‌ممه یان كۆتایی هه‌فته‌ى داهاتوو، مووچه‌ى مانگى شه‌شى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ره‌وانه ده‌كات".
وتیشى "به‌غدا به‌و جۆره مامه‌ڵه ده‌كات كه فه‌رمانبه‌رانى خۆى مووچه‌یان وه‌رگرت، ئه‌وكات پاره‌ى مووچه بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌نێرێت، ئه‌وه‌ش تا 25ى مانگ ده‌خایه‌نێت".
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه "كۆبوونه‌وه‌كانى شاندى هه‌رێم و وه‌زیرى دارایی عیراق نزیكن له رێككه‌وتن و بڕیار وایه له داهاتوو رابگه‌یه‌ندرێت".
ع
بیروڕا



