گێتی
به‌رپرسانى ئاژانسى نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ى ئه‌تۆم له‌باره‌ى ئێران ده‌چنه ئه‌مه‌ریكا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ئاژانسى بلۆمبێرگى ئه‌مه‌ریكى بڵاویكرده‌ووه، بەرپرسانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بۆ دانوستان لەگەڵ بەرپرسانی ئەمه‌ریکا هه‌فتەی داهاتوو دەچنە واشنتۆن.
ئاژانسه‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه "بەرپرسانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی هه‌فتەی داهاتوو بۆ دانوستان لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا سەبارەت بە "دەستەوەستانی ئاژانس بۆ وەڵامدانەوە سەبارەت بە كۆگای یۆرانیۆمی پیتاندراوى تاران" دەچنە واشنتۆن".
به گوێره‌ى ئاژانسه‌كه رافائێل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە هەوڵی ئەمدواییەی بۆ رازیکردنی ئێران لە پێناو دەستپێکردنەوەی چاودێریی پاش شەڕی 12 رۆژەی ئیسرائیل و ئێران، ئاژانس نائومێدە لە گەڕاندنەوەی پشکێنەرانی دەرکراوه‌كانى بۆ ئێران.
هه‌روه‌ها "ئێران پێداگرە لەوەی کە مەترسیی کیمیایی و لۆژیکی سایتە بۆردوومانکراوەکان لە هێرشی ئەمه‌ریکا و ئیسرائیل هێشتا بۆ دەسپێکردنەوەی پشکنینەکانی ئاژانس ناهێمنە و تاران پێشتر رایگه‌یاندبوو بەزوویی پشکنینی سایتە بۆردوومانەکراوەکان بۆ پشکێنەران به‌رده‌ست دەبێت، بەڵام پشکنینی کۆمەڵەی سەرەکیی سوتەمەنی ناڤۆکی ئێران هێشتاش ناروونه".
ع
بیروڕا



