کوردستانی

ئەمشەو بەشێك لە دووكاندارەكانی سلێمانی كارەبایان نابێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمشەو بەشێك لە دووكاندارەكانی سلێمانی كارەبایان نابێت


مەودا میدیا-
بەپێی ئاگاداركردنەوەیەكی بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی، ئەمشەو بەهۆی كاری سیانەكردنەوە بەشێك لە دووكاندارانی مەولەوی كارەبایان نابێت تا سبەی شەممە. 
 
لە ئاگاداركردنەوەكەدا بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە"دووكاندارانی مەولەوی لە كاتژمێر 9:00ی ئەمشەوەوە، بۆ كاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆی رۆژی شەممە، كارەبایان نابێت و لێیان دەكوژێننەوە".

هەر لە ئاگداركردنەوەكەدا بەڕێوەبەرایەتییەكە دەڵێت"هۆكاری كوژاندنەوەی كارەبا لەو جێگایە ئەوەیە كە تیمەكانمان سەرقاڵی كاری گۆڕینی كێبڵی كارەبای ئەندەرگراوندی محاویلەی كویسكی ژمارە 27ی شەقامەكەن، لەسەر فیدەری 301 كە ئەوەش پێویستی بە كوژاندنەوەی كارە هەیە". 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan