کوردستانی

ژمارەیەك لە ئەندامانی شانە نوستووەكانی داعش دەستگیركران

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژمارەیەك لە ئەندامانی شانە نوستووەكانی داعش دەستگیركران


مەودا میدیا-
بە مەبەستی دەستگیركردنی تیرۆرستان و ئەندامانی شانە نوستووەكانی داعش، هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)، بەهاوبەشی لەگەڵ هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ و یەكینەكانی پاراستنی ژنان، هەڵمەتێكی كێوماڵكردنی بەرفراوانیان لە حەسەكە ئەنجامدا. 

بەپێی راگەیەنراوێكی هەسەدە، ئامانج لەو هەڵمەتە لەناوبردنی شانە و حەشارگەكانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش و لەناوبردنی شانە نووستوو و چالاكەكانە كە لە سنورەكەدان.

هەسەدە داواشی لە دانیشتووانی حەسەكە كردووە كە هاوكاریی تەواویان بكەن و زانیارییان لەبارەی هەر چالاكییەكی گوماناوی پێبدەن، چونكە پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی مەدەنی لە پێشینەی كارەكانیانی ئەوانە".  

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە"لە هەڵمەتەكەدا ژمارەیەك لە ئەندامانی شانە نوستووەكانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش دەستگیر كراون". 

ئەوەش لە كاتێكدا بووە كە هەسەدە پێش دەستپێكردنی هەڵمەتەكە تەواوی دەروازەكانی شاری حەسەكەی داخستووە و هاتوچۆی لە ناوەوە بۆ دەرەوەی شار و بە پێچەوانەشەوە قەدەغەكردووە تا كۆتاییهاتنی هەڵمەتەكە بۆئەوەی هیچ تۆمەتبارێك بواری هەڵهاتنی نەبێت. 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan