کوردستانی

وەرزی دابارینی ئەمساڵ باشتر دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەرزی دابارینی ئەمساڵ باشتر دەبێت
مەودا میدیا-

شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرایکرد وەرزی دابارینی 2026 بۆ 2027 ساڵێکی زۆر باش و سەخت دەبێت و هەردوو وەرزی زستان و بەهاری ساڵی داهاتووش پڕ باران دەبن.

شاڵاو هیدایەت، شارەزا لە بواری کەشناسی رایگەیاند "وەرزی دابارینی 2026 بۆ 2027 لەرووی دابارینەوە ساڵێکی پڕ باران و بەفر دەبێت، هەروەها هەردوو وەرزی زستان و بەهاری ئەمساڵ لە ساڵی رابردوو باشتر دەبن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "وەرزی دابارینی 2025 بۆ 2026 لە وەرزی پایز لە زۆربەی ناوچەکان بارانبارین خوار ئاساییە و لەهەندێ ناوچەش تا نزیک ئاسایی دەبێت و پایزی ئەمساڵ لە پایزی ساڵی رابردوو باشتر دەبێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan