کوردستانی
فارس عیسا: بەغدا دەیەوێت بڕیاربدات و ئێمەش جێبەجێی بکەین
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا ئاشکرایکرد کێشەی ئەوان لەگەڵ بەغدا عەقلیەتە، ئەوان دەیانەوێت بڕیار بدەن و هەرێمیش جێبەجێی بکات، بۆیە باشترین چارەسەر بۆ ئەوەی کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا چارەسەر بکرێن پێویستە کورد یەکدەنگ و یەکھەڵوێست بێت.
فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێم لە بەغدا رایگەیاند "عیراق گەیشتووەتە ئەو باوەڕەی کە ھەرێمی کوردستان بەرەوپێش چووەو ئەوان متمانەیان بە وڵاتێکی دیموکراسی و فیدراڵی نییە، بەپێی دەستووریش وڵاتێکی دیموکراسین، بەڵام مامەڵەی ئەوان مەرکەزییە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەغدا وەکو ھاوڵاتیی پلە دوو تەماشای کورد دەکات و پێی وایە پێویستە ئەوان بڕیار بدەن و هەرێمیش جێبەجێی بکات، بۆ پرسی نەوتیش، پێشتر رێککەوتن لەنێوان ھەرێم و بەغدا هەبووە بۆ ئەوەی رەشنووسێک ئامادەبکرێت و یاسای نەوت و غاز دەربچێت، بەڵام بەغدا پەشیمان بووەوە".
ئەوەشی خستەڕوو " "ھەندێک لایەن لە عیراق نایانەوێت ھەرێم و بەغدا بگەنە رێککەوتن، ئەوەش بووە ھۆی ئەوەی بە درۆن ھێرش بکرێتە سەر کێلگەکانی نەوتی ھەرێم، بۆ ئەوەی کێشەکان ھەر وا بەردەوام بن، ئەوانەی درۆنیان ئاراستەی ھەرێم کردووە دیارن، ئەوانەی درۆن ئاراستە دەکەن بەشەو و بەڕۆژ، سەرەخۆشییان لێ دەکەن".
باسی لەوەشکرد ""وڵاتانیش لەگەڵ ئەوە نین کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا بەردەوام بێت، ئەوانیش ھەوڵ دەدەن چارەسەر بکرێت، بۆیە ئەگەر لایەنەکانی هەرێم لە بەغدا یەکدەنگ و یەکڕەنگ بن کێشەکان باشتر چارەسەر دەکرێن، یەکڕیزی کورد دەبێتە فاکتەرێک بۆ چارەسەری بنەڕەتی کێشەکان".
ب ح

بیروڕا