کوردستانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەبێت یاسا سەروەر بێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەبێت یاسا سەروەر بێت
مەودا میدیا-

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە سەرۆکی دەزگای هەواڵگری عیراق کرد.

بافڵ جەلال تاڵەبانی و حەمید شەتری جەختیان لە فراوانکردنی هەماهەنگی و هاریکارییە هەواڵگرییەکان لەنێوان هەرێمی کوردستان و عیراق کردەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند "دابینکردنی ژیانێکی ئارام و دوور لە تیرۆر بۆ خەڵکەکەمان کاری لەپێشینەمانە". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بە کاری پێکەوەییمان دەتوانین باشتر رووبەڕووی مەترسییە ئەمنییەکان ببینەوە و هیچ دەرفەتێکیش بۆ تیرۆریستان نەهێڵینەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "هەرکەسێک لە هەر پلە و پۆستێکدا بێت، یاساشکێنی بکات و ژیان و سەقامگیریی خەڵکە خۆشەویستەکەمان بخاتە مەترسییەوە، دەبێت یاسای بەسەردا بچەسپێنرێت و یاسا سەروەر بێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan