کوردستانی

کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ یەکشەممە 2025/8/31، بەڕێوەبەرایەتی  گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشی  پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

کەشناسی هەرێم رایگەیاند "ئەمڕۆ بەگشتیی ئاسمان ساماڵ دەبێت لە گەڵ هەندێک  پەڵە هەور، لە کاتەکانى ئێوارەدا ئەگەرى تۆزێکى سووک هەیە و لە ناوچەکانى کەرکوک و گەرمیان تۆزەکە زیاتر دەبێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سبەینێ بەگشتیی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما هاوشێوەی ئەمڕۆ بە نزیکەی (1 بۆ 2) نزم دەبنەوە و مەوداى بینین / ( 8 –  10 ) کم دەبێت".

کەشناسی پلەکانی گەرمای لەنێوان شار و ناوچەکاندا بەمشێوەیە خستووەتەڕوو":
هەولێر :  41 پلەی سیلیزی  
سلێمانی : 41 پلەی سیلیزی
دهۆک :  40  پلەی سیلیزی
کەرکوک : 43 پلەی سیلیزی  
زاخۆ  :  41 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 42 پلەی سیلیزی
سۆران : 40 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 30 پلەی سیلیزی
گەرمیان 44 پلەی سیلیزی

ب ح
Qaiwan
Qaiwan