کوردستانی

ئامادەکاریی بۆ دابەشکردنی زەوی دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئامادەکاریی بۆ دابەشکردنی  زەوی دەکرێت
مەودا میدیا-

ئامادەکارییەکان بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران و مامۆستایانی سنووری شارەوانی هەڵەبجە بەردەوامە و بەرپرسێکی شارەوانیەکەش مژدە دەداتە فەرمانبەرانی سنوورەکەیان.

فەرحان عیزەت، لێپرسراوی راگەیاندنی شارەوانیی هەڵەبجە رایگەیاند "گرفتیان لەگەڵ هیچ فەرمانگەیەکی پەیوەندیدار بە دابەشکردنی زەوی نییە بە تایبەت وەزارەتی دارایی و بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵ بەپێچەوانەوە هەماهەنگی تەواو لەنێوانیاندا هەیە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "زەوی تەواویان بۆ فەرمانبەران دابینکردووە و شوێنی زەوییەکانیش کەوتووەتە هەردوو کەرتی بامۆک و هەسەن ئاوا، بەڵام رێژەی تەواوی فەرمانبەرانیان لەبەردەستدا نییە".

ئەوەشی خستەڕوو "تاوەکو ئێستا 10 هەزار فۆڕم بۆ وەرگرتنی زەوی پڕکراوەتەوەو هەرکات ئەمانە تەواوبوون، لە رێگەی لیژنەیەکەوە نەخشە بۆ پەسەندکردنی زەوییەکان دادەنێن و هەر فەرمانبەرێک مەرجەکانی تێدا بێت زەوییەکی پێدەدرێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan