کوردستانی
پۆلیسی گەرمیان هۆشداریی دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
پۆلیسی گەرمیان ئاشکرایکرد لە دوو رۆژی رابردوودا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک چەندین گرووپ و هەژمار و لینکی ساختەی هاککردن لەژێر ناوی پڕکردنەوەی فۆرمی هاوکاری (تەتەوا) لە رێگەی حکومەتی عیراقی بۆ کەسانی کەم دەرامەت بڵاوبووەتەوە.
پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند "هاوڵاتییان ئاگادار دەکەنەوە کە ئەم لینکە و زۆرێک لەو لینکانەی لەم جۆرەن لە لایەن هەژمارە ساختەکانەوە پۆست دەکرێن دوورن لە راستیەوە و سەرجەمیان بۆ هاککردنی هەژمارەکانتان یاخود داتاکانی ناو مۆبایل و کۆمپیوتەرەکانتان بەکاردەهێنرێن ئەم رێگەیە لە ئێستادا یەکێکە لە رێگە زۆر باوەکان کە بۆ هێرشی ئەلیکترۆنی و پرۆسەی هاککردنی هەژمارەکان و دزینی داتا بەکاردەهێنرێت لە لەلایەن کەسانی هاککەرەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "داواکا لەسەرجەم هاوڵاتییان دەکەن خۆیان لە بەکارهێنان و کردنەوەی ئەم جۆرە لینکانە بەدووربگرن تاوەکو بە دوور بن لە هەر جۆرە هێرشێکی ئەلیکترۆنی بۆ سەر هەژمار و داتاکانیان، وە لە کاتی بوونی هەر هەڕەشە و هێرشێکی ئەلیکترۆنی دەتوانن سەردانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان _ نووسینگەی نەهێشتنی تاوانە ئەلیکرۆنیەکان بکەن".
ب ح

بیروڕا