کوردستانی

دوو کەس بەتۆمەتی دزیکردن دەستگیركران

مەودا میدیا - سلێمانی |


 دوو کەس بەتۆمەتی دزیکردن دەستگیركران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکرد لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەک، لەلایەن نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق سەربە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، دوو تۆمەتبار دەستگیركران.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لەماڵەكەی خۆیدا دزی لێكراوەو بڕی 20 هەزار  دۆلاری ئەمەریكی لێدزراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەوبەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتباران دەستپێكرد، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەید سادقەوە دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن كە بەناوی دەرۆزەكردنەوە چونەتە ماڵەكەی و پارەكەیان بردووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لەئێستادا هەریەک لە تۆمەتباران ( ز،ف،أ لەدایكبووی 1986 و پ ،چ ف لەدایكبووی 1984 ) كە پیشەیان دەرۆزەكردنە بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 444 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراون و دانیان ناوە بەتاوانەكەیاندا، لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیراوە بەسەر بڕێك لە پارە دزراوەكەدا".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan