ئابووری

نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ پێنجشەممە، جارێكی تر نرخی نەوت بەرزبوونەوەی تۆماركرد دوای ئەوەی بەشێوەیەكی بەرچاو نرخەكەی دابەزی، نەوتی جۆری خاوی ئەمریكیش بەرزبوونەوەی تۆماركرد.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە "ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی نەوتی برێنت بەرزبوونەوەی تۆماركرد و یەك بەرمیل بۆ 21 دۆلار و 36 سەنت بەرزبووەوە".

هەروەها "نرخی نەوتی خاوی ئەمریكیش بەرزبوونەوەی تۆماركردووە و یەك بەرمیل بۆ 14 دۆلار و 76 بەرزبووەتەوە".

ئەو بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی جۆری برێنت لە كاتێكدایە رۆژی رابردوو یەك بەرمیل بۆ 16 دۆلار دابەزی و نەوتی خاویش بۆ خوار دۆلارێك دابەزی.
Qaiwan
Qaiwan