کوردستانی
هەسەدە کوژرانی دوو داعشی راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ناوەندی چامەنی و راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات ئاشکرایکرد شانەیەکی چەکدارانی داعش پەلاماری یەکێک لە خاڵەکانیان داوە لە گوندەکانی سنووری رەققە لە ناوچەی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا.
هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایانگەیاند "شەڕڤانان پەلامارێک چەکدارانی داعشیان تێکشکاندووەو یەکێک لە تیرۆریستەکان بە پشتێنێکی بۆمبڕێژکراوەوە بریندار بووە و دواتر خۆی تەقاندووەتەوە و شەڕڤانان تیرۆریستەکەی تریان کوشتووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لە ئەنجامی پەلاماری تیرۆریستەکان سێ شەڕڤانیان بە سووکی برینداربوون و بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە، هێزەکانیان هەمیشە لە ئامادەباشیدان بۆ وەڵامدانی هەر جۆرە هێرش و پەلامارێک بۆ سەر ناوچەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا".
ب ح

بیروڕا