کوردستانی
دەرچووی کۆلێژە پزیشکییەکان دادمەزرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ دووشەممە 2025/9/1، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، فەرمانی دامەزراندنی دەرچووانی کۆلێژی پزیشکی زانکۆکانی (سلێمانی، هەولێری پزیشکی، دهۆک، زاخۆ، کۆیە، گەرمیان و زانکۆی کوردستان)ی دەرکرد.
بەپێی راگەیەندراوکەی حکومەتی هەرێم، ئەوانەی فەرمانی دامەزراندنیان بۆ دەرچووە ژمارەیان 775 دەرچووی ساڵی خوێندنی ( 2023- 2024 )ەو لەسەر میلاکی وەزارەتی تەندروستی هەرێم بە ناونیشان و مووچە و دەرماڵەی شایستە و لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان.
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێم رایگەیاند "ئەم فەرمانە لەبەر پێویستی زۆری دامودەزگاکانی تەندروستی هەرێمی کوردستان بە راژەی پزیشکی نیشتەجێی خولاو دەرچووە".
ب ح

بیروڕا