کوردستانی

زەنگی بایکۆت لێدرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


زەنگی بایکۆت لێدرا
مەودا میدیا-

نوێنەرێکی مامۆستایانی ناڕازیی له‌ سلێمانی ئاشکرایکرد بەهیچ شێوەیەک ئامادە نین بەبێ مووچە، ساڵی نوێی خوێندن دەستپێبکەنەوە و ناچنەژێرباری هیچ هەڕەشە و فشارێکی دەسەڵاتداران.

 دڵشاد میرانی، نوێنەری مامۆستایانی ناڕازیی له‌ سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "زەنگی بایکۆتی ساڵ و گۆڕانکاری لە میکانیزمی شۆڕشی برسییەکان و مافخوراوان بەجۆرێک دەبێت کە گەندەڵکاران و دەسەڵاتی لەرزۆک ریشەکێش بکات". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد " بەرەی بایکۆت و ناڕەزایەتییەکان تەواوی کوردستان و سەرجەم سێکتەرەکان دەگرێتەوە تاوەکو ئیفلیجبونی یەکجارەکی و تۆڵەی چەند ساڵە لە زاڵم و چەتەکان دەکرێتەوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan