کوردستانی

تۆمەتبارێک لە دەربەندیخان دەستگیركرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


تۆمەتبارێک لە دەربەندیخان دەستگیركرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکرد لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەک و لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی دەربەندیخانەوە تۆمەتبارێک دەستگیركرا.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سكاڵای تۆماركرد لە دژی كەسێک كە بەنیازبووە بیڕفێنێت، مەفرەزەکانی بنكە پۆلیسی دەربەندیخان لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان تۆمەتبارەکەیان دەستگیرکرد".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لێكۆلینەوەكان لەگەڵ تۆمەتبار بەردەوام بوو، سەرەنجام سەرەڕای بابەتی سکاڵای سکاڵاکار، وەپاش گەیشتنی زانیاری،  پشکنینی پزیشکی بۆ تۆمەتبار ئەنجامدرا، دەركەوت كە بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەر بووەو پێشتریش لەسەر ئەم تاوانە سزا دراوە".

ئەوەشی خستەڕوو "لەئێستادا تۆمەتبار ( أ، ح، ح ) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەكانی (432 ، 267 ، ماددەی 30 لە یاسای ماددە هۆشبەرەكان) دەستگیركراوە و لەلایەن بنكەی پۆلیسی دەربەندیخانەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە".

ب ح

Qaiwan
Qaiwan