کوردستانی

کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی  گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشی  پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

کەشناسی هەرێم رایگەیاند "ئەمڕۆ بەگشتى ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە تەنها ناوچەکانی رۆژهەڵات نەبێت کەمێک بەرزتر دەبێت بە (1-2)پلەى سیلیزى بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ.  

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت بەگشتىی ل ەناوچە شاخاوییە یسنووریەکان نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما بەرزتر دەبێتەوە بە (1-2) پلە  بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ".

کەشناسی پلەکانی گەرمای لەنێوان شار و ناوچەکاندا بەمشێوەیە خستووەتەڕوو":

هەولێر :  42 پلەی سیلیزی  
سلێمانی : 43 پلەی سیلیزی
دهۆک :  42  پلەی سیلیزی
کەرکوک : 44 پلەی سیلیزی  
زاخۆ  :  42 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 43 پلەی سیلیزی
سۆران : 42 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 32 پلەی سیلیزی
گەرمیان 46 پلەی سیلیزی

ب ح
Qaiwan
Qaiwan