جیهانی
ئەمریكا لەسەر مانگە دەستكردەكەی ئێران هاتە دەنگ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە بارەی ناردنی مانگی دەستكرد لە لایەن ئێرانەوە بۆ بۆشایی ئاسمان هاتە دەنگ و وتەبێژی ئەو وەزارەتە دەڵێت، ئەو بابەتە دەبەینە ئەنجومەنی ئاسایش.
مۆرگان ئۆرتگاس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە لێدوانێكدا رایگەیاند "ناردنی مانگی دەستكرد لە لایەن ئێرانەوە بۆ بۆشایی ئاسمان دژی بڕیارەكانی ئەنجومەنی ئاسایشەو بە نایاسایی دەزانین".
ئاماژەی بەوەشكرد "ئێمە ئەو بابەتە دەبینە ناو ئەنجومەن ئاسایشی وڵاتەكەو لەوێ گفتوگۆو بڕیاری لەسەر دەدرێت".
دوێنێ چوارشەممە، ئێران یەكەم مانگی دەستكردی بە ناوی نور رەوانەی بۆشایی ئاسمانكرد.