کوردستانی

ئۆجەلان: ئاشتی لە تورکیا ئەگەرێکە بەدیهێنانی قورسە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئۆجەلان: ئاشتی لە تورکیا ئەگەرێکە بەدیهێنانی قورسە
مەودا میدیا-

رێبەری زیندانیكراوی پارتی کرێکارانی کوردستان پەیامێکی ئاڕاستەی کۆنفرانسی (ئاشتی بە سەختی بەدەسهێنراوی تورکیا) کرد و ئاشکرایکرد ئەم ناونیشانە رەنگدانەوەی راستییەکانە لە ئەزموونی 40 ساڵی رابردوودا چەندین جار بینییان کە پێکهێنانی ئاشتی لە تورکیا بە سەختی بەدەست دەهێنرێت.

عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیكراوی پەكەكە رایگەیاند "چەندین جار لە رێگەی ئەزموونی تاڵەوە بینییان ئاشتی لە تورکیا دۆخێکە کە بەدیهێنانی قورسە، ئەمجارەش دەرفەتی ئاشتی (بە سەختی بەدەستهێنرا) بەڵام ئەوان بە هەموو هێز و هەستیارییەوە هەوڵی بەدەستهێنانی دەدەن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پشتیوانی ئەو بۆ کورد هەیە لە یەکڕیزی و هاودەنگیدا بێت لەگەڵ ئەو دەوڵەتانەی کە دەرفەتی پەیوەندییەکی بنەمادار بە کۆمەڵگەی دیموکراتییان بۆ دەڕەخسێنن، پەیوەندییەکانی نێوان کوردانیش بەشێوەی یەکڕیزیی لەسەر بنەمای دیموکراتیک دەبێت، داوا لە هەموو کوردەکان دەکەم لەسەر زەمینەی دیموکراتیک کۆببنەوە و یەکگرتووبن".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەگەر ئەم پرۆسەیه له تورکیا سەرکەوتوو بێت، ئەوا تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگۆڕێت، سەردەمێکی نوێ دەستپێدەکات کە لەبری شەڕ و وێرانکاری، ژیانێکی دیموکراتیک لەسەر بنەمای ئاشتی دێتەئاراوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan