کوردستانی

دووكەس بە تۆمەتی كاری لەشفرۆشی دەستگیر كران

مەودا میدیا - سلێمانی |


دووكەس بە تۆمەتی كاری لەشفرۆشی دەستگیر كران


مەودا میدیا-
بەپێی راگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی سۆران، دوو تۆمەتبار بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماڵەكەی خۆیان بۆ كاری لەشفرۆشی دەستگیركراون.

پۆلیسی سۆران دەڵێت"ئەو دوو تۆمەتبارە ئافرەتیان لە دەرەوەی قەزای سۆرانەوە هێناوە و رێگەیان پێداون لە ماڵەكەی خۆیان كاری لەشفرۆشی بكەن".  

باسی لەوەشكردووە"بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سۆران دوای وەرگرتنی رەزامەندی دادوەر و لە رێگای بەدواداچوونی مەفرەزەكانی بەشی پولیسی نەهێشتنی تاوانی سۆران و بە هاوكاری بەشی ئاسایشی ناوشاری سۆران، دەركەوت كەوا خاوەن ماڵەكە چەندین ئافرەتی هێناوەتەوە ماڵەكەی كە دانیشتوی دەرەوەی قەزای سۆرانن و كاری لەشفرۆشیان ئەنجامداوە".

هەر لە راگەیەنراوەكەدا پۆلیسی سۆران باسی لەوەشكردووە"ئەو تۆمەتبارانە بەرامبەر بە پارە  ماڵەكەیان وەك شوێنی لەشفرۆشی بەكارهێناوە، بۆیە بەفەرمانی دادوەر هەردووكیان دەستگیركراون". 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan