کوردستانی
ئاری موختار بە شەهید تۆمار دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
پارێزگاری هەڵەبجە ئاشکرایکرد کە ئەمڕۆ لە هەولێر سەردانی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆیان كردووە و چەند داواكارییەكی گرنگی پارێزگاکەیان گەیاندووەتە وەزیری ناوخۆی هەرێم.
نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە رایگەیاند "ئامانج لە سەردانەكەیان گەیاندنی چەند داواكارییەكی گرنگی پارێزگای هەڵەبجە بوو، كە گرنگترینیان تایبەت بوون بە بەرزراگرتنی قوربانیدانی هەردوو شەهیدەکەی ژینگە (ئاری موختار و محەمەد شێخ حەیدەر)".
داوایان لە وەزیری ناوخۆ کرد ژینگەپارێز (ئاری موختار جەمال) بە فەرمی وەک شەهید بناسرێت و مووچەیەكی شایستە بۆ بنەماڵەکەی ببڕدرێتەوە، هەروەها، پێشنیازیان كردووە ناوی (بنكەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی خورماڵ) بگۆڕدرێت بۆ (بنكەی پۆلیسی شەهیدی ژینگە محەمەد شێخ حەیدەر)".
ئەوەشی خستەڕوو "جێگەی خۆشحاڵییە كە وەزیری ناوخۆ دەستبەجێ رەزامەندیی لەسەر سەرجەم داواكارییەكانیان نیشاندا و جارێكی تر پاڵپشتیی تەواوی خۆی بۆ پارێزگای هەڵەبجە دووپاتكردەوە و لە بەرانبەردا سوپاس و پێزانینی زۆری خۆیان ئاڕاستەی سەرۆكایەتیی حكومەتی هەرێم، جێگری سەرۆكی حكومەت و خودی وەزیری ناوخۆ كرد".
ب ح

بیروڕا