کوردستانی

رێگرییەکانی بەردەم زمانی کوردی بەردەوامە

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێگرییەکانی بەردەم زمانی کوردی بەردەوامە
مەودا میدیا-

دەستەی گشتیی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم سەبارەت بە رێگرییەکانی بەردەم زمانی کوردی لە پارێزگای کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

دەستەی گشتیی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم رایگەیاند "كێشەی رێگریكردن لە وەڵامدانەوەی خوێندكاران بەزمانی كوردی لە تاقیكردنەوەكان، خەرقێكی روونی مادە چواری دەستوری عیراقە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەردەوام لە هەوڵدان بۆ ئەوەی كێشەی قوتابیانیان چارەسەر بكرێن، بێگومان لە بەردەوامی ئەم كێشەیە، رێگای دادگای فیدڕاڵی ئەگرنەبەر".

دەقی راگەیەندراوی دەستەی گشتیی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان:
 
دوای دەرچوونی نوسراوی ژمارە (8298) لە (16-7-2025) ی وەزارەتی خوێندنی باڵای عیراق كە رێگری ئەكات لە وەڵامدانەوەی خوێندكاران و قوتابیان بەزمانی كوردی لە تاقیكردنەوەكان، ئەوكات و دوای هەوڵەكان وەها راگەیەندرا كە كێشەكە چارەسەركراوە، بەڵام بەداخەوە ئەو كێشەیە كە خەرقێكی روونی مادە چواری دەستوری عیراقە، هێشتا چارەسەر نەكراوەو رێگرێكان وەك خۆیان ماون، بەتایبەتی بۆ خوێندكارانی بەشی یاساو ئەو وانانەی كە تاقیكردنەوەی وەزارین، بۆیە ئێمە لەدەستەی ناوچە كوردستانییەكان بەردەوام لە هەوڵداین بۆ ئەوەی مادە چواری دەستور و كێشەی قوتابیانمان چارەسەر بكرێت و ئاریشەكانی بەردەم زمانی كوردی وەك دووەم گەورەترین زمانی بەكارهاتوو لاببرێن. 
 
لە هەمان كاتدا داواكارین لە كاربەدەستە بەڕێزەكانمان لە بەغدا هەوڵەكانیان چڕبكەنەوەو بۆ ئەوەی دەرفەت بدرێت خوێندكاران بەزمانی شیرینی دایك وەڵام بدەنەوەو وەرگێڕی پێویستیش بۆ روونكردنەوەوی وانەكان دابین بكرێت.
 
ئێمە لەكاتی دەرچوونی بڕیارەكەدا وەك دەستەی ناوچە كوردستانیەكان رامانگەیاند بڕیار پێویستە بەبڕیار هەڵبوەشێتەوە نەك بە گفتوگۆی زارەكی، عیراق و دەستوورەكەی موڵكی گەلانی عیراقەو لەم چوارچێوەیەشدا مافی رەوای خەڵكی كوردستانە شەڕی زەوتكردنی مافە دەستورییەكانی لە چوارچێوەی یاسا بەركارەكاندا ئەنجامبدات، بێگومان لە بەردەوامی ئەم كێشەیەو پابەند نەبوون بە مادە چواری دەستور و پێشەلكردنی رێگای دادگای فیدڕاڵی ئەگرینەبەر.

ب ح

Qaiwan
Qaiwan