کوردستانی
رفاندنی هاوڵاتییانی کورد لە عەفرین بەردەوامە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
رفاندن و ئازاردانی هاوڵاتییانی کورد لەسنووری شاری عەفرینی داگیرکراو بەردەوامە و شەوی رابروو چەکدارانی سەربە تورکیا لە پرسەیەکدا سێ گەنجیان رفاندووە و تاوەکو ئێستاش چارەنووسیان نادیارە.
ئاژانسی هاوارنیوزبڵاویکردەوە "شەوی رابردوو چەکدارانی سەربە تورکیا بە پێنج ئۆتۆمبێل هەڵیانکوتاوەتە سەر خێوەتێکی پرسە لە گوندی کەفەر سەفری ناحیەی جندرێسی عەفرین و سێ گەنجیان رفاندووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "شەش کەس لە دانیشتووانی گەڕەکی شێخ مەقسودی شاری حەڵەبەوە روویان لە گوندی کەفەر سەفر کردبوو، بە مەبەستی سەرەخۆشیکردن لە خزم و کەسوکاریان، بەڵام لەژێر خێوەتی پرسەکەدا چەکدارەکان سێ کەسیان لێ رفاندوون".
ب ح

بیروڕا