کوردستانی

ئایا یادکردنەوەی مەولود بیدعەیە؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئایا یادکردنەوەی مەولود بیدعەیە؟
مەودا میدیا-

ساڵانە لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بە رێوڕەسمی جیاواز یادی لەدایکبوونی پێغەمەری ئیسلام (د.خ) دەکرێتەوە و کۆمەڵگەی کوردیش لەم بابەتەدا دابەشبوون بەسەر دووبەرەدا کە بەرەیەک بە بیدعە و رێپێنەدراوی دەزانن و پسپۆڕێکی ئایینیش یادەکە بە بیدعەیەکی سوودبەخش دەزانێت.

د.عسامەدین عەلی، پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی حاجی براهیم بێریاتی لە هەولێر رایگەیاند "تێگەیەشتنێکی هەڵە بۆ بیدعە هەیە و بەپێی حەدیسی پێغەمەر (د.خ) بیدعە واتە بابەتێک کە دژی دین بێت لە بنەڕەتدا بوونی نەبێت بەڵام کەسانێک داهێنانی تێدابکەن بۆ نموونە نوێژی نیوەڕۆ لە ئیسلامدا چوار رکاتە بکرێت بە پێن یان بە سێ رکات ئەمە پێچەوانەی دینە، یان لەخۆدانی شیعە مەزهەبەکان".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "یادی لەدایکبوونی پێغەمەر (د.خ) بیدعە نییە و لەو رێوڕەسمانەدا قورئان دەخوێندرێن و سڵاوات لێدەدرێت، لە مەولود دا باسی چیرۆکی ژیان و رەوشتی پێغەمەران دەکرێت، ئەم جۆرە دانیشتن و کۆبوونەوانە دەرفەتێکە بۆ ئامۆژگاری هاوڵاتییان ئاڕاستەکردنیان بە کاری چاکە ، کە ئەمەش هیچ پێچەوانەی ئیسلام نین، بەڵام ئەو مەولودەی لە بازاڕەکان و شوێنە گشتییەکان دەکرێت رێپێدراونین".

ئەوەشی خستەڕوو "هەر کارێک پێغەمەر (د.خ) ئەنجامی نەدابێت مانای ئەوە نییە تاوان بێت، بۆیە خوای گەورە فەرمان بە کاری خێر و چاکە دەکات، بەمشێوەیەش هەر هەنگاوێک ببێتەهۆی بڵاوکردنەوەی چاکە و دوورکەوتنەوە لە تاوان دەبێت بگیرێتەبەر و زیاتر ئەنجام بدرێت، بۆیە مەولود دەبێتەهۆی زیاتر ناساندنی پێغەمەر و پابەندبوون بە رێنمایی و ئامۆژگارییەکانی پێغەمەر (د.خ)".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan