کوردستانی

سودانی چەند پڕۆژەیەک لە هەڵەبجە جێبەجێ دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


سودانی چەند پڕۆژەیەک لە هەڵەبجە جێبەجێ دەکات
مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی عیراق ئاشکرایکرد لەسەر داوای ئەوان وەک نوێنەری هەڵەبجە سەرۆک وەزیرانی عیراق فەرمانیکردووە بە جێبەجێبەکردنی چەند پڕۆژەیەک لەسنووری پارێزگاکە.

چرۆ حەمەشەریف، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاند "دوو پڕۆژەی خزمەتگوزاری لەبواری ئاو لەسەر ئەرکی حکومەتی عیراق لە هەڵەبجە جێبەجێ دەکەن کە ئەوانیش قیرتاوکردنی چەند کۆڵانێک و لێدانی دوو بیری گەورەی ئاوە بۆ شارەکە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "یەکێکی تر لە پڕۆژەکان نوۆژەنکردنەوەی قوتابخانەئی عادیلە خانمە لە پارێزگای هەڵەبجە کە مەترسی رووخانی لەسەرە و هەفتەی رابردووش لیژنەیەک لە وەزارەتی پەروەردەی عیراق سەردانی قوتابخانەکەیان کردووە و رەزامەندی سەرلەوێ بنیادنانەوەی قوتابخانەکە وەرگیراوەو هەموو هەنگاوێک بۆ خزمەتکردنی پارێزگاکە دەگرنەبەر".

ب ح

Qaiwan
Qaiwan