کوردستانی

بکەرانی تەقەکردن لە رۆژنامەنووسێک دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


بکەرانی تەقەکردن لە رۆژنامەنووسێک دەستگیرکران
مەودا میدیا-

دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاشکرایکرد دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری ورد توانیان بکەرانی رووداوی تەقەکردن لە رۆژنامەنووس (هێمن مامەند)دەستگیر و دەستنیشان بکەن.

دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند "شەوی 2025/9/2، رۆژنامەنووس و چالاکوان (هێمن مامەند) لە گەرەکی عەقاری شاری سلێمانی، لەلایەن دوو کەسی ماتۆڕ سوار کە دانیشتووی هەولێر-بنەسڵاوەن، بەناوەکانی ( ش،ر،م،س ) و ( س،ه،ر،م ) درایە بەر دەستڕێژی گوللە و بە دوو فیشەک بریندارکرا".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لەسەر ئەم رووداوە دەزگای ئاسایشی هەرێم بەبڕیاری دادوەر بەپێی ماددەی (31/406) لە یاسای سزادانی عیراقی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارانی ڕووداوی تەقەکردنەکە دەرچووە و بەپێی بەڵگەکان، ئەندامانی تیمەکەیان دەستگیرکراون و  دوو تۆمەتباری تر لە ئەنجامدەرانی تاوانەکە بەرەو پارێزگای هەولێر هەڵاتوون".

ئەوەشی خستەڕوو "لەئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کۆی پیلانەکەیان بەرنامە دارێژڕاوبووە بۆ تاوانێکی رێکخراو، مەبەستیان تیرۆرکردنی چالاکوان و رۆژنامەنووس ( هێمن مامەند ) بووە و لەداهاتوودا ووردەکاری پیلانەکە و زانیاری لەسەر بکەرانی ئەم هەوڵی تیرۆرکردنە بۆ رای گشتیی دەخەنەڕوو".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan