کوردستانی
مامۆستایانی ناڕازیی دەستپێکردنەوەی دەوام رەتدەکەنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەنجومەنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایانکرد ناوی 17 هەزار مامۆستا و فەرمانبەر بۆ وەرگرتنی زەوی بڵاوکرایەوە بەڵام لە سێ شوێنی زۆر نەشیاو زەوییەکان دەستنیشان کراون.
مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی رایانگەیاند "شارەوانی بە پاساوی نەبوونی زەوی ئەو شوێنانەی دەستینشانکردووە بەڵام جیاوازیی دەکات لەنێوان فەرمانبەرەکانی خۆیی و توێژەکانی تر ئەو زەویانەش دابینکراوە هیچ بەهایەکیان بەرانبەر خزمەتی دەیان ساڵەی مامۆستایان و فەرمانبەران نییە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد " زەوییە بەهادارەکان نادرێنە فەرمانبەران و مامۆستایان، بەڵکو بە نرخێکی گران دەفرۆشنەوە، ئەو هەڵمەتەی کە ناوی دابەشکردنی زەوییە بەم سیستمە پیویستە رابگیرێت و زەوی شایستە و بەهادار بەرانبەر خزمەتی مامۆستایان و فەرمانبەران دابیبکرێت".
لای خۆیەوە مامۆستا عادل حەسەن، یەکێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی بە مەودا میدیای راگەیاند "وەزیر و وەزارەتی پەرەوەردە تاوەکو ئێستا باسی چارەسەرکردنی گرفتی مووچەیان نەکردووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بایکۆت بریارێکی خۆڕسکانەی مامۆستایانە و بەمشێوەیەی ئێستا ئەستەمە دەرگای ناوەندەکانی خوێندن بکەنەوە، دەبێت ئەو مووچانەی نەدراون بدرێن ئەوکات باسی کردنەوەی دەرگای ناوەندەکانی خوێندن بکرێت".
ب ح

بیروڕا