کوردستانی

شێخ جەعفەر: خەباتی ئێمە لەپێناو نەمانی ستەم و زۆرداریی بووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


شێخ جەعفەر: خەباتی ئێمە لەپێناو نەمانی ستەم و زۆرداریی بووە
مەودا میدیا-

سەرۆکی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاشکرایکرد هیچ رێگەیەکیان لەبەردەمدا نییە جگە لە خەباتی بێوچانی دیموکراسی و پەرلەمانيی بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و سەقامگیرییەکی درێژخایەن.

جەعفەر شێخ مستەفا، سەرۆکی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند "خەبات و قوربانیدانی خەڵکی کوردستان، بەڕابەرایەتی یەکێتی لەپێناو ئاشتی و نەمانی ستەم و زۆرداری و فەراهەمکردنی زەمینەیەکی لەبار بۆ پێکەوەژیانی نێوان تەواوی نەتەوەو پێکهاتە جیاجیاکانی عیراق بووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "تاوەکو  ئێستا هیچ رێگەیەکیان لەبەردەمدا نییە جگە لە خەباتی بێوچانی دیموکراسی و پەرلەمانی لەپێناو بەدیهێنانی ئاشتی و سەقامگیرییەکی درێژخایەن، کە گەلانی عیراق لێی بەهرەمەندبن".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan