کوردستانی
ساڵح موسلیم: فەڕەنسا لە کورد نزیکترە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەندامێکی دەستەی سەرۆکایەتی پارتی یەکێتی دیموکرات (پەیەدە) ئاشکرایکرد هێشتا نازانین ئەحمەد شەرع ئامادەیە چی بداتە کورد بەڵام سەری لێشێواوە نازانێت چی بکات چونکە هێشتا فەرمان لە تورکیا وەردەگرێت.
ساڵح موسلیم، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی پارتی یەکێتی دیموکرات (پەیەدە) رایگەیاند "خوازیارن پرسی کورد لە رۆژئاوای کوردستان لە چوارچێوەی سوریادا چارەسەر بکەن و پڕۆژەکەیان بۆ خۆبەڕێوەبەری مانای دابەشبوونی سوریا نییە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دەبێت کورد لە هەڵبژاردن و نووسینەوەی دەستوور و هەموو هەنگاوێک لە سوریا هاوبەش بێت و کورد خوازیارە هاوبەشییەکەی لە چوارچێوەی ئۆتۆنۆمی دیموکراتیک تاوەکو دەگاتە فیدرالیزم بێت".
ئەوەشی خستەڕوو "پەیەدە لە ساڵی 2015ەوە پەیوەندی لەگەڵ ئەمەریکا هەیە، فەڕەنساش لە سەردەمی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە لەگەڵیاندایە، بەڵام فەرەنسا لە کورد نزیکترە".
ب ح

بیروڕا