کوردستانی

ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی  گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشی  پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

کەشناسی هەرێم رایگەیاند "ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت پلەکانی گەرما کە مێک بەرزتر دەبێتەوە بە (1-2)پلەى سیلیزى بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووک لە کاتەکانى شەودا، پلەکانی گەرما کەمێک نزمتر دەبێتەوە بە (1-2) پلەى سیلیزى بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ".

کەشناسی پلەکانی گەرمای لەنێوان شار و ناوچەکاندا بەمشێوەیە خستووەتەڕوو":
هەولێر :  39 پلەی سیلیزی  
سلێمانی : 37 پلەی سیلیزی
دهۆک :  38  پلەی سیلیزی
کەرکوک : 41 پلەی سیلیزی  
زاخۆ  :  38 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 38 پلەی سیلیزی
سۆران : 37 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 27 پلەی سیلیزی
گەرمیان 41 پلەی سیلیزی

ب ح
Qaiwan
Qaiwan