جیهانی

بەریتانیا.. ژمارەی گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا 18 هەزار کەسی تێپەڕاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەریتانیا.. ژمارەی گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا 18 هەزار کەسی تێپەڕاند
مەودا میدیا- جیهاد حەسەن

ژمارەی گیان لەدەستدانی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا 18 هەزار کەسی تێپەڕاند و رێژەی تووشبووانی ڤایرۆسەکە گەیشتە 133495 کەس، هەروەها ئەمڕۆ ڤاکسینی کۆرۆنا لە وڵاتی بەریتانای تاقی دەکرێتەوە و نزیکەی 500 کەس خۆبەخشانە ئامادەن ئەو ڤاکسینەیان لەسەر تاقی بکرێتەوە.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی بەریتانیا لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا لە بەریتانیا 616 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا  گیانیان لەدەستدا و بەمەش رێژەی گیان لەدەست دان گەیشتە 18100 کەس، هەروەها رێژەی تووشبووانیش بەو ڤایرۆسە گەیشتە 133495 کەس.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ ڤاکسینی کۆرۆنا لە وڵاتی بەریتانای تاقی دەکرێتەوە کە نزیکەی 500 کەس خۆبەخشانە ئامادەن ئەو ڤایرۆسەیان لەسەر تاقی بکرێتەوە، لە ئەگەری سەرکەوتوبونی ئەم تاقی کردنەوەش ئەوا تا کۆتایی هاوین نزیکەی ملیۆنێک ڤاکسین بەرهەم دەهێنرێت بۆ تەواوی جیهان بۆ بنەبڕ کردنی ڤایرۆسەکە.
Qaiwan
Qaiwan