کوردستانی
هەسەدە ئۆپراسیۆنێکی ئەمنی لە کەمپی هۆل دەستپێکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
هێزەکانی سوریای دیموکرایت (هەسەدە) بە بەشداریی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ئۆپراسیۆنێکی ئەمنییان لە کەمپی هۆڵ دەستپێکرد.
هەسەدە رایگەیاند "ئۆپەراسیۆنەکە لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنە ئەمنیەکانی پێشوو بەڕێوە دەچێت کە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دژی شانە نوستووەکانی چەکدارانی داعش لە کەمپی هۆڵ ئەنجامیاندا".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "چەند ساڵێک جموجۆڵ و چالاکیەکانی شانەکانی داعش لە کەمپی هۆڵ زیادیکردووە، شانە نوستووەکان سوود لەو بۆشاییە ئەمنییە وەردەگرن کە دوای رووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد و هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر هەرێمەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا دروست بووە".
ب ح

بیروڕا