کوردستانی

قەرەسوو: مامەڵەی ئاکەپە و مەهەپە وەک پێویست نییە

مەودا میدیا - سلێمانی |


قەرەسوو: مامەڵەی ئاکەپە و مەهەپە وەک پێویست نییە
مەودا میدیا-

ئەندامێکی کۆنسەی بەرێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) ئاشکرایکرد مامەڵەی ئاکەپە و مەهەپە و بەڕێوەچوونی ئێستای کۆمسیۆنی پەرلەمانی تورکیا سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی بەپێی پرۆسەکە نییە.

مستەفا قەرەسوو، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە رایگەیاند "پرۆسەی ئاشتی کە بۆ دیموکراتیزەکردنی تورکیا و چارەسەرکردنی پرسی کورد گرنگیەکی خۆی هەیە، دەبێت بە شێوەیەکی دروست لە رۆڵی سەرەکیی دانوستانکاری رێبەر ئاپۆ تێبگەن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دواخستنی پرۆسەی ئاشتی جێگەی قبوڵکردن نییە و هەر هەنگاوێک کە دوابخرێت مەترسییە و دەبێت هەلومەرجی ئازاد و چالاک بۆ رێبەر ئاپۆ بڕەخسێت تاوەکو بتوانێ کار بۆ بەرەو پێش چوونی چارەسەری بکات".

ئەوەشی خستەڕوو "بۆ دیموکراتیزەکردنی تورکیا و چارەسەری پرسی کورد دەبێت چاوپێکەوەتنەکان بەپەلە ئەنجامبدرێن و رێبەر ئاپۆ بتوانێت بە تەواوی رۆڵی خۆی جێبەجێ بکات".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan