کوردستانی

ئیلهام ئەحمەد وەڵامی باخچەلی دەداتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئیلهام ئەحمەد وەڵامی باخچەلی دەداتەوە
مەودا میدیا-

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا بەتوندی وەڵامی هەڕەشەکانی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی نەتەوەپەرستی تورک (مەھەپە) دەداتەوە.

ئیلهام ئەحمەد، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند "نەبوونی چارەسەری سیاسی وهەڕەشەکانی تورکیا هەوڵەکانی دیالۆگ تێکدەدات".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد " هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) زامنی یەکپارچەیی خاکی سوریایە و بەرگری لە خاکەکەی لە دژی داعش کرد و شارەکانی لە وێرانکاریی و پێکهاتەکانی لە ئاوارەبوون پاراست".

ئەوەشی خستەڕوو " هەر چارەسەرێکی سیاسی راستەقینە، بە هێز و هەڕەشە نایەتەدی  بەڵکو دەبێت لە ئیرادەی خودی سوریاییەکانەوە سەرچاوە بگرێت و دووبارە بنیادنانەوەی  سوریایە لەسەر بنەمای دیموکراسی و لامەرکەزیی دەبێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan