عیراقی

سۆمۆ: ئومید دەکەن هەناردەی نەوت دەستپێبکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سۆمۆ: ئومید دەکەن هەناردەی نەوت دەستپێبکاتەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ) ئاشکرایکرد دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان پەیوەستە بە كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانەوە كە لە هەرێم كار دەكەن.

عەلی نزار، بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ "وەزارەتی نەوتی عیراق  و کۆمپانیای سۆمۆ و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم میکانیزمی وردیان بۆ جێبەجێکردنی یاسای بودجە دیاریکردووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد " گەشبینین بە رێككەوتنەكە و میكانیزمەكانی، ئومێد دەکەن دەست بە هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان لەرێگەی هێڵی جەیهان بكەنەوە ، كە لە بەرژەوەندی عێراق و هەرێمی کوردستاندایە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan