کوردستانی

سەفین دزەیی: پێگەی هەرێم لەسەر ئاستی جیهان بەهێزە

مەودا میدیا - سلێمانی |


 سەفین دزەیی: پێگەی هەرێم لەسەر ئاستی جیهان بەهێزە
مەودا میدیا-

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ھەرێم ئاشکرایکرد ھێزی پێشمەرگە لە شەڕی دژی داعش ھاوکێشەی گۆڕی کە بووە ھۆی ئەوەی زۆرێک لە وڵاتان پشتگیری لە ھەرێمی کوردستان و پێشمەرگە بکەن.

سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند "پێگەی ھەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی زۆر بەرزە بەتایبەت لەلای وڵاتی فەڕەنسا".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سەرۆکەکانی پێشووی فەڕەنسا بەردەوام ھەوڵیانداوە پەیوەندییان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان بەھێز بێت و دوای کۆڕەوەکەی 1991وە فەڕەنسا لە ھەموو روویەكه‌وه‌ ھاوکاری گەلی کوردستان بووە".

ئەوەشی خستەڕوو "کردنەوەی رێڕەوی پێشمەرگە لە پاریس ، بەرهەمی ئەو هەوڵەبوو کە لە ساڵی 2023دا لەکاتی سەردانێکدا پێشنیازی ناوی پێشمەرگەیان بۆ ئەو شەقامە کرد، چونکە ھێزی پێشمەرگە خۆی بەختکرد لەپێناو نیشتیمان".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan