کوردستانی

لە کۆتاییدا هەردوولا پابەند نابن

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە کۆتاییدا هەردوولا پابەند نابن
مەودا میدیا-
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد سەبارەت بە داهاتی نانەوتی و بەپێی بریاری دادگای فیدراڵی  ژمارە 224 بڕگەی سێ پێویستە هەرێم داهاتی نانەوتی بەپێی یاسای بودجە و یاسای ئیدارەی دارایی رادەستی بەغدا بکات. 

کاوە عەلی کەریم، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "بەپێی هەردوو (ماددەی 21ی یاسای بودجە و ماددەی 29 یاسای ئیدارەی دارایی) هەرێم داهاتی ناوخۆ لە رسوماتی خۆجێی رادەست ناکات یان لە 20%ی رادەستدەکات".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سەبارەت بە نەوت بەپێی یاسای بودجە لە ماددەی 12، هەرێم نەوت رادەستی بەغدا دەکات و بۆ هەر بەرمیلێکیش 16 دۆلاری پێدەدرێت ( بەرهەمهێنان + گواستنەوە)،  لەئێستادا هەرێم داوای دوو بۆ سێ دۆلار سەروو 16 دۆلار بۆ گواستنەوە داوا دەکەن پێچەوانەی ئەم ماددەیە".

ئەوەشی خستەڕوو "هەردوو حکومەتی هەرێم و عیراق دەزانن کامە یاساییە بەڵام هەفتە بە هەفتە و مانگ بە مانگ دەسپێرن، ئەگەر رێکیشبکەون لە کۆتاییدا هەردوولا پابەند نابن".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan