عیراقی
ژمارەی کاندیدە دوورخراوەکان لە هەڵبژاردن ئاشکراکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژادنەکانی عیراق ئاشکرایکرد تاوەکو ئێستا ژمارەی ئەو کاندیدانەی کە لە هەڵبژاردنی پەرلەمان دوورخراونەتەوە گەیشتووەتە 751 کەس.
عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆن بڵاویکردەوە "بڕیاری دوورخستنەوەی کاندیدەکانیش بەهۆی بوونی پەیوەندییان لەگەڵ حزبی بەعسی لەناوچوو یان تێوەگلان لە تاوان و گەندەڵیی بووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پرۆسەی پەسەندکردنی کۆتایی بۆ لیستەکان لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەم ئەنجام دەدرێت، ئەمەش بە پابەندبوون بە ماددەی 16 لە پەیڕەوی تۆمارکردنی کاندیدەکان".
ئەوەشی خستەڕوو "رۆژی 2025/10/9، بانگەشەی فەرمی هەڵبژاردن دەستپێدەکات، رۆژێک پێش دەنگدانی تایبەت کۆتایی بە بانگەشەکان دەهێندرێت و دەست بە پرۆسەی دەنگدان دەکرێت".
ب ح

بیروڕا