کوردستانی

کەسێک بەچەقۆ کوژراو سێ کەسی تربرینداربوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەسێک بەچەقۆ کوژراو سێ کەسی تربرینداربوون
مەودا میدیا-

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئاشکرایکرد شەوی رابردوو لەگەڕەکی ئیمام محمد لە قەزای کفری دوو گەنج کە برای یەکترن دەڕۆنە سەر ماڵێک کە پێشتر کێشە لەنیوانیان هەبووە. 

عەقید/علی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند "دوو گەنجەکە بەچەقۆ هێرشیان کردووەتە سەر ئەندامانی خێزانەکە لەئەنجامدا کچێکی ماڵەکە بەناوی ( ئاڵا عەباس حەمید) لەدایکبووی 2004 گیانی لەدەستدا و دایک و باوک و برایەکی برینداربوون".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دوای چارەسەری پێویست لە نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە کەلار دوو لە بریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراون".

ئەوەشی خستەڕوو "لەئێستادا پۆلیس لەسەر رووداوەکە دەستیان بەلێکۆڵینەوە کردووەو یەکێک لەتۆمەتباران دەستگیرکراوەو بەپێی مادەی 405 بەند کراوە و فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتباری دووەم دەرچووە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan