کوردستانی
بارستە هەوایەکی فێنک روو لە هەرێم دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرایکرد بەهۆی کارتێکردنی بارستە هەوایه کی فێنکی دەریای ناوەڕاست پێشبینی دەکرێت لە رۆژانی داهاتوو پلە کانی گەرما لەسەرجەم ناوچەکان دابەزینی زیاتر بەخۆوە ببینن.
شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند "سبەینێ پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە و بۆ رۆژانی چوارشەممە، پێنجشەمە و هەینی سێ تاوەکو چوار پلە دابەزین تۆمار دەکەن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "کاریگەری ئەم بارستە هەوایە تاوەکو نزیک ناوەڕاستی مانگ بەردەوام دەبێت و هەروەها بای شەماڵ چالاکی بەردەوام دەبێت بەخێرایی 15 تاوەکو 25 کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت".
ب ح

بیروڕا